پەنجەرە یەکێک لەو شوێنانە ئاشکرا دەکات کە درۆنی لێوە ئاراستەی سلێمانی دەکرێت

٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:١٦ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە یەکێک لەو شوێنانە ئاشکرا دەکات کە درۆنی لێوە ئاراستەی سلێمانی دەکرێت

پەنجەرە

 میلیشیا شیعەکانی عێراق شوێنی ئەنجامدانی هێرشە درۆنییەکانیان بۆ پارێزگای دیالە گۆڕیووە، لەکاتێکدا پێشتر زیاتر هێرشەکانیان لە سنوری کەرکوک و خورماتووەوە ئەنجام دەدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس، هۆکاری گۆڕینی شوێنی هێرشە درۆنییەکانی لەلایەن میلیشیاکانەوە بۆ پەنجەرە ئاشکرا کردو رایگەیاند: سنوری کەرکوک و خورماتو لەژێر چاودێریی و بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکاندان، بۆیە میلیشیاکان پارێزگای دیالەش بەکار دەهێنن.

وتیشی: دیالە هاوسنورە لەگەڵ ئێراندا، رەنگە میلیشیاکان بیانەوێت لەمڕێگەیەوە بەرپرسیارێتی هێرشەکان لەسەر خۆیان لابەن.

جەختیکردەوە: ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێم بەزۆری نوجەبا و پاشان حیزبوڵا ئەنجامی دەدەن.

دانیشتوانی ناوچەی گەرمیان کە هاوسنورە لەگەڵ پارێزگای دیالەدا، بەردەوام هەست بە تێپەڕینی درۆنەکان دەکەن بە ئاسمانی ناوچەکەیاندا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو