شارەزایەکی بواری نەوت و وزە بۆ پەنجەرە: دۆخی ئابووریی عێراق زۆر خراپە
٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٢:٢٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شارەزایەکی بواری نەوت و وزە دەڵێت، دۆخی ئابووریی عێراق زۆر خراپە و ٩٠٪ ی داهاتی لەدەستداوە کە پشت بە ناردنە دەرەوەی نەوت دەبەستێت، ناردنە دەرەوەی نەوتی لە ٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٥٦١ هەزار بەرمیل کەمیکردووە.
بەهجەت ئەحمەد، شارەزای بواری نەوت و وزە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دەوترێت ئێران رێگەی ناردنە دەرەوەی نەوتی بە عێراق داوە، بەڵام بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کاتی دەوێت، ئەمە جگە لەوەی روون نییە ئێران رێگە دەدات بە کۆمپانیاکانی گواستنەوە نەوتی عێراق بگوێزنەوە یان نە.
دەشڵێت: بەدووری دەزانم عێراق لەم مانگەدا بتوانێت وەک پێویست نەوت هەناردە بکات.