ترس باڵی بەسەر عێراق دا کێشاوە
٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٢:٢٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی سیاسی لەبەغدا دەڵێت، ترس باڵی بەسەر عێراقدا کێشاوە و سەرجەم لایەنەکان ترسێکی ئێجگار زۆریان لە بارودۆخەکە هەیە، بەهۆی ئەو وادەیەی ترەمپ بۆ ئێرانی داناوە.
سەرچاوە سیاسییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: سەرجەم لایەنە شیعەکان ترسیان لە هەڕەشەکانی ترەمپ و ئەو وادەیە هەیە کە بۆ ئێرانی داناوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: ترسی لایەنە عێراقییەکان لەو روانگەوەیە کە دڵنیانین بارودۆخی ئەوان چۆن دەبێت، ترسەکەشیان زیاتر لەوەیە هاوکات لەگەڵ ئێراندا لەوانیش بدرێت.