کۆبوونەوەکانیان دواخستووە؛ ماوەی دوو رۆژە بەشێک لە سەرکردەکانی شیعە خۆیان دەرناخەن
٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٢:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بڕیاربوو دوێنێ دووشەمە، چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعەکان کۆببێتەوە بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخراو ئەنجام نەدرا، لەکاتێکدا بەشێک لە سەرکردەکانی شیعە خۆیان لە دەرکەوتن دەپارێزن.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی سیاسی لە بەغدا بۆ پەنجەرە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی دوێنێی بۆ ئەمڕۆ دواخست، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا و خراوەتە سبەینێ، دیاریش نییە کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت یان نە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئاڵۆزیی دۆخی ناوچەکە و خۆ بەدوور گرتنی هەندێک لە سەرکردە شیعەکانە لە دەرکەوتن.