پەنجەرە ناوی سەرجەم فەرماندەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە
٩ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٥٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پەنجەرە ناوی ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەی میلیشیا شیعەکان بڵاو دەکاتەوە، کە هەر هێزێکی شیعی خاوەنی چەند لیوایەکە لەنێو حەشدی شەعبیدا و بەشێک لەو هێزانە تۆمەتبارن بە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان.
کەتیبەکانی حیزبوڵا
حیزبوڵای عێراق لەساڵی 2003 چالاکییەکانی بە سەرکردایەتی ( ئەبو حسێن محەمەداوی) و ژمارەیەک لە سەرکردە نادیارەکانی دەستپێکرد، ئەم هێزە لە چوارچێوەی حەشدی شەعبیدا خاوەنی چوار لیوایە و لە دەوروبەری بەغدا و ئەنبار و سەڵاحەدین بڵاوەیان پێکراوە.
لیواکانی حیزبوڵا:
1-لیواکانی 45 و 46 و 46 کە بە" سریەکانی بەرگریی شەعبی" ناسراون و لەلایەن "ئەبو حەسەن حەمیداوی"یەوە سەرکردایەتی دەکرێن.
2-لیوای 17 بە "سریەی جیهاد" ناسراوە و لەلایەن "حەسەن ساری" فەرماندەیی دەکرێت.
3-لیوای 12 بە "بزووتنەوەی نوجەبا" ناسراوە و لەلایەن ئەکرەم کەعبییەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
موقاوەمەی ئیسلامی
گروپی چەکداری جیاوازن و ناوی خۆیان ناوە "بەرگریی ئیسلامی عێراقی" و لەماوەی چەند ساڵێکی جیاوازدا دروستبوون، بەشدارییان لە دروستکردنی حەشدی شەعبیدا کردووە. لە پارێزگاکانی بەغدا و سەڵاحەدین و ئەنبار بڵاو بوونەتەوە.
لیواکانی موقاوەمەی ئیسلامی:
1-لیوای 6 بە کەتیبەکانی "جوندولئیمام" ناسراوە و لەلایەن "ئەبو کەرار ئەحمەد ئەسەدی"یەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
2-لیوای 13 لەلایەن "قاسم موسلیح"ەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
3-لیوای 14 بە کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا ناسراوە و لەلایەن "ئەبو ئالا وەلائی"یەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
4-لیوای 18 بە "سریەکانی خۆراسانی" ناسراوە و لەلایەن "ئەحمەد موحسن مەهدی یاسری"یەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
5-لیوای 20 لەلایەن "هاشم ئەحمەد تەمیمی"یەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
6-لیوای 29 کە بە کەتیبەکانی "ئەنسار ئەلحجە" ناسراوە و لەلایەن "ئەحمەد فرێجی" یەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
7-لیوای 39 بە "بزووتنەوەی ئیبدال" ناسراوە و لەلایەن "جەعفەر موسەوی" سەرکردایەتی دەکرێت.
8-لیوای 40 بە کەتیبەکانی "ئیمام عەلی" ناسراوە و لەلایەن "شبل زەیدی" یەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
رێکخراوی بەدر
رێکخراوێکی چەکدارییە و لە ساڵی 1982 بەسەرپەرشتی "محەمەد باقر حەکیم" دروستکراوە، ئێستا لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت. ئەم هێزە لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و سەڵاحەدین و نەینەوا بڵاوەی پێکراوە.
لیواکانی بەدر:
1-لیوای یەک بە سەرکردایەتی "ئەبو جینان ئەلبەسری".
2-لیوای سێ بەسەرکردایەتی "ئەبو توراب تەمیمی".
3- لیوای چوار بە سەرکردایەتی "ئەبو حەنان کەنعانی".
4-لیوای پێنج بەسەرکردایەتی "ئەبو زرغام متوری".
5- لیوای نۆ بەسەرکردایەتی "حەکیم ساجت".
6- لیوای دە بە سەرکردایەتی "ئەبو سەحەر مریانی".
7-لیوای 16 ی تورکمانی بە سەرکردایەتی عەلی حسێنی.
8-لیوای 21 بەسەرکردایەتی "خزێر مەتروحی".
9-لیوای 22 بەسەرکردایەتی "ئەبوکەوسەر محەمەداوی".
10-لیوای 23 بە سەرکردایەتی "بەشیر عەنبەکی".
11-لیوای 24 بەسەرکردایەتی "ئەحمەد سەعدون".
12-27 بەسەرکردایەتی "ئەبو ئەحمەد تەلیباوی".
13-لیوای 52 پێشتر مەهدی تەقی ئامرلی سەرۆکایەتی کردووە.
14-لیوای 53 بەسەرکردایەتی "عەلی عەلوش".
15-لیوای 110 ی فەیلی بەسەرکردایەتی "عامر فەیلی".
تێبینی: هەندێک لەم سەرکردانە گۆڕدراون.
عەسایبی ئەهلی حەق
ئەم هێزە لە ساڵی 2006 چالاکی دەستپێکرد و بەسەرکردایەتی قەیس خەز عەلی و ئەکرەم کەعبی لە سوپای مەهدی جیابوویەوە. عەسایب خاوەنی سێ لیوایە لە نێو حەشدی شەعبیدا کە بریتین لە:
لیوای 41 بەسەرکردایەتی "ئەبو سەجاد".
لیوای 42 بەسەرکردایەتی "ئەبو باقر".
لیوای 43 بەسەرکردایەتی "ئەبو سادق عگێلی".
رەوتی سەدر
رەوتی سەدر کە هێزەکەی ناوی سەرایە سەلامە و لەژێر فەرمانی موقتەدا سەدردا جموجۆڵ دەکەن، خاوەنی سێ لیوایە، کە بریتین لە:
لیوای 313 بەسەرکردایەتی "ئەبو زەهرا".
لیوای 314 بەسەرکردایەتی "ئەبو حەسەن".
لیوای 315 بەسەرکردایەتی "ئەبو محەمەد تەمیمی".
هەروەها لیوای 99 بە سوپای "موئمل" ناسراوە و لەلایەن "سەعد جبوری و لیوای 19 بە "ئەنساروڵا ئەوفیا" ناسراوە و لەلایەن "عەبدولزەهرە سوێعدی"یەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لە سەرایە سەلام جیابوونەتەوە.
لیواکانی حزبی دەعوە
1-لیوای 15 بەسەرکردایەتی "محەمەد حامد".
2-لیوای 25 بەسەرکردایەتی "عەبدوڵا فەزل".
3-لیوای 31 بەسەرکردایەتی" عەدنان شەحمانی".
4-لیوای 34 بەسەرکردایەتی "ئەبو سادق مەیاحی".
حەشدی کەمینەکان
1-بزووتنەوەی بابلیۆن: ئەم بزووتنەوەیە لەلایەن رەیان کلدانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و خاوەنی لیوای پەنجایە.
2-هێزەکانی حەشدی شەبەک: ئەم هێزە لەلایەن "ئەبویاسین شەبەکی" دامەزرێنراوە و خاوەن لیوای 30 یە بەسەرکردایەتی "زەینولعابدین".
حەشدی سونی: حەشدی سونی لەچوارچێوەی حەشدی شەعبیدا خاوەن چەند هێزێکە کە لەدوای ساڵی 2014 دروستکراون، سەرکردەی ئەم هێزانە لە سەرەتادا بریتی بوون لە ( عەبدولرەحیم شەمەری، مەهدی سمێدعی، سفوک مانع، یەزن مەشعان، عیسا جبوری، عیسا سبیل، ونس جبارە، ئەحمەد جبوری، فەیسەڵ حسێن، وەزاح کەریم، ماجد محەمەدی، خەمیس عیساوی، عەبدولرەحمان لوێزی).