ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە ئاڵوگۆڕی پێکراوە بە چەند چەکدارێک

٩ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٠٣ پاش نیوەڕۆ

ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە ئاڵوگۆڕی پێکراوە بە چەند چەکدارێک

پەنجەرە

دوای ئازادکردنی شێڵی کیتڵسن، ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆی ئەمریکی، سەرچاوەیەک باس لەوەدەکات ئاڵوگۆڕی پێکراوە لەگەڵ چەند چەکدارێکی دەستگیرکراوی حـ..ـەشـ.ـ.ـد.

کەناڵی ئەلحوڕەـی ئەمەریکی، لەسەر زاری سەرچاوەیەکی هەواڵگریی عێراقییەوە بڵاویکردەوە: ئازادکردنی کیتڵسن دوای دانوستانێکی چڕی حکومەتی عێراق لەگەڵ گرووپی کەتائیبی حـ..ـیـ.ـزبوڵڵاـی لایەنگری ئێران هاتووە.

سەرچاوە سیاسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فشارەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوکاریی بەشێک لە سیاسییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە کۆتاییهێنان بەم قەیرانە.

بەپێی زانیارییەکان، ئازادکردنی کیتڵسن لە چوارچێوەی "گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕ"ـدا بووە. لە بەرانبەر ئازادکردنی ئەودا، حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئازادکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی کەتائیبی حـ..ـیـ.ـزبوڵڵا کە پێشتر بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەستگیرکرابوون.

لەبارەی ژمارەی ئازادکراوەکانەوە زانیارییەکان جیاوازن؛ سەرچاوەیەک باس لە ١٦ کەس دەکات و سەرچاوەیەکی حکومیش دەڵێت تەنها ٦ کەس بوون.

هەروەها سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی فشار لەسەر کەتائیبی حـ..ـیـ.ـزبوڵڵا، دەستگیرکردنی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بووە کە ڕفاندنەکەی پێ ئەنجام دراوە، بەشێوەیەک لێکۆڵینەوەی ڕۆژانە لەگەڵ ئەم شۆفێرە وایکردووە گرووپە چەکدارەکە ناچار بێت بە زوویی کیتڵسن ئازاد بکات.

شێڵی کیتڵسن، رۆژنامەوانێکی سەربەخۆیە و لە ساڵی ٢٠١٥ـوە لە عێراق کار دەکات و ڕووماڵی گرنگترین ڕووداوەکانی عێراقی کردووە، لەوانە شەڕی داعش و خۆپێشاندانەکانی تشرینی ٢٠١٩. ئەو لە ٣١ـی ئادار لە ناوەڕاستی بەغدا ڕفێنرا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو