هێرشکرایە سەر کوەیت؛ تاران تۆمەتبار دەکرێت

١١ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:٢٧ پاش نیوەڕۆ

هێرشکرایە سەر کوەیت؛ تاران تۆمەتبار دەکرێت

پەنجەرە

هاوکات لەگەڵ ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێراندا هێرشی درۆنی بۆ سەر کوەیت ئەنجامدرا، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرا ئاگر بەست دۆخەکە هێور بکاتەوە.

سوپای پاسدارانی ئێران تێوەگلانی خۆی لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کوەیت ڕەتدەکاتەوە و رایگەیاند: ئەگەر هێرشەکان ڕاست بن، ئەوا لەلایەن ئیسرائیل یان ئەمریکاوە ئەنجام دراون بۆ تێکدانی دۆخەکە.
سوپا جەخت دەکاتەوە هەر هێرشێک ئەنجام بدات، بە فەرمی ڕایدەگەیەنن و بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانە هەڵناگرن کە لە راگەیەنراوەکانیاندا ئاماژەی پێناکەن.

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی کوەیت بە ڕاشکاوی "ئێران و بریکارەکانی” تۆمەتبار دەکات و  هێرشەکان بە بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ستراتیژیی و پێشێلکردنی سەرورەری وڵاتەکەی وەسف دەکات.

کوەیت نیگەرانە لەوەی ئەم جۆرە هێرشانە ئەو ئاگر بەستە تێکبدات کە لە نێوان تاران و واشنتۆندا هاتووەتە ئاراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو