سەرۆک کۆمار کورد پەرت دەکات؛ لایەنە کوردییەکان دەنگ بەکام کاندید دەدەن؟

١١ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:٢٩ پاش نیوەڕۆ

سەرۆک کۆمار کورد پەرت دەکات؛ لایەنە کوردییەکان دەنگ بەکام کاندید دەدەن؟

پەنجەرە

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لایەنە کوردییەکانی پەرتکردووە، پارتی بەشداریی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات، لەکاتێکدا یەکێتی هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی “نزار ئامێدی” چڕکردووەتەوە.

رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتوو دەنگ بە “موسەنا ئەمین” کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دەدەن، لەکاتێکدا نەوەی نوێ رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی هەیە و پاڵپشتی کاندیدەکەی دەکات.

هەرچەندە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی سبەینێ شەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەرخانکردووە، بەڵام تەواوبوونی نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنەکە بە قورس دادەنرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو