هەیبەت حەلبوسی هەڕەشە لەو لایەنانە دەکات بەشداری دانیشتنی سبەینێ ناکەن

١١ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:٣٥ پاش نیوەڕۆ

هەیبەت حەلبوسی هەڕەشە لەو لایەنانە دەکات بەشداری دانیشتنی سبەینێ ناکەن

پەنجەرە 

کەمێک لەمەبەر هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و داوای لە سەرکردە سیاسیەکان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، لە دانیشتنی سبەبنێ شەممە ئامادەبن. 

حەلبوسی رایگەیاند: دانیشتنی سبەینێ تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و هەنگاونانە بۆ تەواوکردنی شایستەی دەستوری و سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی لەسایەی ئەو دۆخە ئەمنی و ئابورییەی کە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت، کە پێویستە لەسەر هەموو لایەک بەرپرسیارتی نیشتمانی لەبەرچاوبگرن.

جەختیش دەکەینەوە کە ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاو دەکەینەوە کە ئامادەنابن لەگەڵ فراکسیۆنەکان بە بێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونی ڕای گشتی لەوبارەیەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو