کەرکوک؛ ڕێککەوتنی "دەستاودەستکردنی پۆستەکان" لە بەغداوە واژۆ کرا

١٥ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٨ پاش نیوەڕۆ

کەرکوک؛ ڕێککەوتنی "دەستاودەستکردنی پۆستەکان" لە بەغداوە واژۆ کرا

پەنجەرە

لە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەدا کە شەوی ڕابردوو لە ماڵی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، هەریەکە لە خالد شوانی، وەزیری دادی عێراق و محەمەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، دوا واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوک کۆتایی پێهێنا.

وردەکاریی ڕێککەوتنەکە:

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەنجەرە کەوتوون، لایەنەکان گەیشتوونەتە فۆرمەڵەیەکی کۆتایی بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاکە، کە تێیدا پۆستی پارێزگار بە شێوەی خولی لەنێوان پێکهاتەکاندا دەستاودەست دەکرێت. لە قۆناغی ئێستادا، جەخت لەسەر جێگیرکردنی بارودۆخەکە کراوەتەوە و بڕیار دراوە دەستکارییەکی ئەوتۆی پۆستە کارگێڕییەکانی تری کەرکوک نەکرێت.

نەخشەڕێگای گۆڕانکارییەکان:

بڕگەیەکی سەرەکی ڕێککەوتنەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم دۆخە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت. بڕیار وایە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦دا، پۆستی پارێزگار لە پێکهاتەی تورکمان وەربگیرێتەوە و ڕادەستی پێکهاتەی عەرەب بکرێت.
هاوکات لەگەڵ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار لە کۆتایی ساڵدا، پرۆسەیەکی فراوانتری گۆڕانکاری لە پۆستە گرنگ و سیادییەکانی تری پارێزگای کەرکوک دەستپێدەکات، بە مەبەستی هاوسەنگکردنی پێگەی لایەنە سیاسییەکان لەناو حکومەتی خۆجێیدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو