سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: ئێران کوردی زیاتری چەکدار کردووە

١٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٢٧ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: ئێران کوردی زیاتری چەکدار کردووە

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە (پەنجەرە)ی ڕاگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران لە شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆخێکی نائاسایی و "عەسکەرتارییەت"ی سەپاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە بۆ پەنجەرە، تاران ژمارەی ئەو چەکدارە کوردانەی زیاد کردووە کە لایەنگری ڕژێمن و بە (جاش) ناسراون و خەڵکی زیاتریشی بۆ مەبەستی سەربازی پڕچەک کردووە. 

سەرچاوەکە دەشڵێت: پرۆسەی ناونووسین بۆ وەرگرتنی چەکداری نوێ بەردەوامە و تەنانەت منداڵانی سەروو ١٣ ساڵیش وەک چەکدار وەردەگیرێن؛ ئەم هەنگاوانەش وەک ئامادەکارییەک دەبینرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە ناوچەکەدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو