پسپۆڕێکی وزە: هێڵی نەوتی هەرێم توانای گەیشتن بە یەک ملیۆن بەرمیلی هەیە
١٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٥٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دانا نەقی، ڕاوێژکاری بواری وزە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "پەنجەرە" ڕایگەیاند؛ هێڵی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان کە بەستراوەتەوە بە هێڵی کەرکوک-جەیهان، لە ڕووی دیزاینەوە توانایەکی زۆری هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی ئاستی هەناردەکردن بگاتە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، پێویستی بە کۆمەڵێک چاکسازی و ئامادەکاری بنەڕەتی هەیە.
دانا نەقی وتی: پێویستە وێستگەکانی پاڵپێوەنان (Pumping Stations) نوێ بکرێنەوە و پەرەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بەرگەی ئەو قەبارە زۆرەی نەوت بگرن.
وتیشی: پێش وەستانی هەناردەی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٣، توانای هەناردەکردنی هەرێم نزیکەی ٦٠٠ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
بۆیە لە ئەگەری بەردەوامبوونی گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز، ئەگەرێکی دوور نییە کە نەوتی بەسرە بگوازرێتەوە بۆ وێستگەی خورمەڵە.
جەختیکردەوە: دانا نەقی ئاماژەی بەوەش کرد کە دەکرێت نەوتی بەسرە لە خورمەڵە لەگەڵ نەوتی هەرێم تێکەڵ بکرێت، بەو جۆرە ئاستی هەناردە دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەرچەندە ئەم پرۆسەیە ئاستەنگی زۆر و تێچوویەکی زۆریشی دەوێت.