مونیرە عەلی عەبدولعەزیز بۆ پەنجەرە: رابەری بزووتنەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع باسی پرسی کوردی کردووە
١٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٠٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی "کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئەنتاڵیا"، شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزووتنەوە، زنجیرەیەک دیداری ئەنجامدا.
لەمبارەیەوە مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی، بە پەنجەرەی راگەیاند: ڕابەری گشتی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا، لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و دکتۆر بەرهەم ساڵەح کۆبووەتەوە و تێیدا بارودۆخی سیاسی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاووتوێ کراون.
هەر لە درێژەی دیدارەکاندا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دیدارێک لە نێوان ڕابەری گشتی و ئەحمەد شەرع ئەنجامدرا. مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ڕایگەیاند: لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکان کرایەوە، هەروەها پرسی کورد و پڕۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بوون."