مەسرور بارزانی: بەردەوامی هێرشەکانی سەر هەرێم هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست

١٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٠٦ پاش نیوەڕۆ

مەسرور بارزانی: بەردەوامی هێرشەکانی سەر هەرێم هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست

پەنجەرە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی تونددا هێرشە بەردەوامەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر هەرێمی کوردستانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی هەرێم لایەنێک نییە لەو ململانێیانە، بەڵام کراوەتە ئامانجی پەلامارەکان.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی ئاگربەست و دانوستان بەردەوامن، بەڵام بەهۆی ئەم پێشێلکارییانەوە، ٥ هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بریندار بوون. 
هەروەها وتی: ئەمە هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ تێکدانی ئاگربەست و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە.

مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە چیتر بێدەنگی بەرامبەر ئەم هەڕەشانە قبوڵکراو نییە و داوایکرد:حکومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی و خێرا بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی یەکجاریی ئەم هێرشانە.

هەروەها بە پێویستیزانی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە دابینکردنی کەرەستە و پێداویستییە بەرگرییەکان بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و ژێرخانی وزە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو