کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: هیچ چارەیەکمان نییە جگە لە بەرگریکردن لە خۆمان

١٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٠٩ پاش نیوەڕۆ

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: هیچ چارەیەکمان نییە جگە لە بەرگریکردن لە خۆمان

پەنجەرە

ئەمجەد پەناهی، سەرکردەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی پێشهاتە سەربازییەکان ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنەکانی ئاگربەست ئەوان ناگرێتەوە.

پەناهی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە لە هێرشەکانی و ڕایگەیاند: "ساڵانێکە کۆماری ئیسلامی بە هەر بیانوویەک بێت هێرش دەکاتە سەرمان، لە ئێستاشدا زیاتر لە هەر کاتێکی تر هێرشەکانی دژی ئێمە توندتر کردووەتەوە."

ناوبراو وێڕای جەختکردنەوە لە مافی بەرگریکردن، وتی: "هیچ چارەیەکمان نەماوە جگە لە پاراستنی خۆمان." هەروەها داواشی لە سەرجەم تێکۆشەرانی کوردستان کرد کە لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بێدەنگ نەبن و هەڵوێستێکی یەکگرتوویان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشارەکانی کۆماری ئیسلامی هەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو