عەلی حەمە ساڵح: پڕۆژەکانی سنووری سلێمانی بەهای ٤ ترلیۆن دینارن و ١٠٠٪ ڕاگیراون

١٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:١٠ پاش نیوەڕۆ

عەلی حەمە ساڵح: پڕۆژەکانی سنووری سلێمانی بەهای ٤ ترلیۆن دینارن و ١٠٠٪ ڕاگیراون

پەنجەرە

عەلی حەمە ساڵح، ڕێکخەری ڕەوتی هەڵوێست، لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری لە داڕمانی خزمەتگوزارییەکان دەدات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ڕایدەگەیەنێت کە سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئەم سنوورە بە تەواوی پەکیانکەوتووە.

خاڵە سەرەکییەکانی ڕاگەیەندراوەکە:
* وەستانی پڕۆژەکان: پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی (ڕێگاوبان، بەنداو، پرد و ئاو) بە بەهای ٤ ترلیۆن و ٥٥٠ ملیار دینار لە تەواوی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بە ڕێژەی ١٠٠٪ ڕاگیراون.

* کەرتە هەستیارەکان: تەنانەت ئەو پڕۆژانەی ٨٠٪ـیان تەواو بووە وەستاون؛ هاوکات نەخۆشخانەکان بەدەست نەبوونی دەرمان و ئامێری پزیشکییەوە دەناڵێنن و "نەسریەی" فەرمانگەکانیش بڕدراوە.
* گومانی داهات: عەلی حەمە ساڵح ئاماژە بەوە دەکات کە داهاتی ناوخۆی سنوورەکە لە ١٦٠ ملیارەوە بۆ تەنیا ٣٩ ملیار دینار کەمکراوەتەوە، لە کاتێکدا داهاتی قاچاخچێتی و سەرانەی بازگە حیزبییەکان سێ هێندەی داهاتی فەرمی گومرگەکانە.

* تاڵانی: ناوبراو دۆخەکە بە "کارەسات و تاڵانی" ناودەبات و دەڵێت: "کەی ڕەوایە بەهای ملیارەها دۆلار زەوی بۆ بەرژەوەندی شەخسی ببرێت، بەڵام پڕۆژەکان بەهۆی بێ داهاتییەوە بوەستێنرێن؟"


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو