کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران چڕ دەبێتەوە

١٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:١١ پاش نیوەڕۆ

کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران چڕ دەبێتەوە

پەنجەرە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران کۆببنەوە. بەپێی زانیارییەکان، گۆڕانکاری لە هەڵوێستی بەشێک لە هێزە شیعەکاندا ڕوویداوە و ئاراستەی پشتیوانییەکان لە محەمەد شیاع سودانییەوە بەرەو باسم بەدری وەرچەرخاون.

محەمەد شیاع سودانی داوای دواخستنی کۆبوونەوەکەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کردووە، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکان لە بەرژەوەندی خۆی.

هەرچەندە بەرپرسانی ئەمریکا هەڵوێستی فەرمییان دەرنەبڕیووە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە واشنتن لە ئەدای سودانی ناڕازی بێت؛ ئەمەش بەهۆی "بێدەنگبوونی" لە ئاست جووڵەی گرووپە چەکدارەکان لە کاتی ململانێکانی ئەمدواییەی ناوچەکەدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو