چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە بنبەست؛ کێبڕکێی کاندیدەکان لە نێوان سووتانی کارتی سودانی و هەوڵەکانی باسم بەدریدایە

١٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:١٧ پاش نیوەڕۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە بنبەست؛ کێبڕکێی کاندیدەکان لە نێوان سووتانی کارتی سودانی و هەوڵەکانی باسم بەدریدایە

پەنجەرە 

کێشەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق لە نێوان لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەگاتە قۆناغێکی هەستیار و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ئاماژە بە ئەگەری دەستوەردانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ تێپەڕاندنی ئەم بنبەستە سیاسییە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەغدا بە "پەنجەرە"ی ڕاگەیاند، لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دیاریکردنی کاندیدی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران گەیشتوونەتە بنبەست و ناکۆکییەکان توند بوونەتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە کارتی محەمەد شیاع سودانی بۆ دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستەکە بەرەو سووتانی تەواوەتی دەچێت و پشتیوانییەکان لێی کەم بوونەتەوە.

لە بەرامبەردا، باسم بەدری وەک کاندیدێکی بەهێز دەرکەوتووە و توانیویەتی ۷ واژۆ لە کۆی ۱۲ واژۆی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبکاتەوە، بەڵام هێشتا یەک واژۆی ماوە بۆ ئەوەی بگاتە ڕێژەی  (۸ واژۆ) بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدکردنی.

بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرپرسانی باڵای ئێران و ئەمریکا بگەنە بەغدا، بە مەبەستی نێوەندگیری و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی کاندیدی سەرۆکوەزیران.
ئەم جموجوڵە دیپلۆماسییانە لە کاتێکدایە کە شەقامی عێراقی چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە سیاسی و ئابوورییانەی ڕوویان لە وڵاتەکە کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو