جموجۆڵی دیپلۆماسی لە بەغدا بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران
١٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەغداوە ڕایگەیاند، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا، بگاتە بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی نوێنەری ئەمریکا، چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسێکی باڵای ئێرانیش (کە پێشبینی دەکرێت ئیسماعیل قائانی بێت) بگاتە بەغدا یاخود ئێستا لەبەغدا بێت.
هەریەکە لە نوری مالیکی و محەمەد شیاع سودانی ئامادەیی خۆیان بۆ کشانەوە لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران نیشانداوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، بە فەرمی پرسی کشانەوەکان و دیاریکردنی کاندیدی جێگرەوە یەکلایی بکرێتەوە.