پێشتر پەنجەرە بڵاویکردبوویەوە؛ ئیسماعیل قائانی لە بەغدایە
١٩ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەپێی میدیا عێراقییەکان، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ نێوەنگیری لایەنە شیعەکان سەبارەت بە پرسی کاندیدی سەرۆکوەزیران لەبەغدایە، ئەوەش لەکاتێکدایە پەنجەرە پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ بڵاویکردبوویەوە کە قائانی و تۆم باراک سەردانی بەغدا دەکەن.
پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە، پەنجەرە لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەغداوە ڕایگەیاندبوو، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا، بگاتە بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی نوێنەری ئەمریکا، چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسێکی باڵای ئێرانیش (کە پێشبینی دەکرێت ئیسماعیل قائانی بێت) بگاتە بەغدا یاخود ئێستا لەبەغدا بێت.