ستراتیژی "مەرگ بە هەزار برین"؛ پلانە نهێنییەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران

١٩ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٤٢ پاش نیوەڕۆ

ستراتیژی "مەرگ بە هەزار برین"؛ پلانە نهێنییەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران

پەنجەرە

د. سەردار عەزیز لێکۆڵەری نێودوڵەتی دەڵێت، یەکێک لەو ڕەخنانەی ڕوبەڕوی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکرێتەوە ئەوەیە گوایە لە ئێران تێناگەن، ئێران گەورە و بە توانایە و بەئاسانی ناکەوّێت، لەکاتێکدا کێشەی ئەم ڕەخنە لەوەدایە هەموو لایەنی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە ترەمپ و هەلهەلەکانیدا دەبینێتەوە. 

د. سەردار عەزیز رایگەیاند:لە ٢٠١٧ کاتێک مایک پۆمپیو دەبێتە سەرۆکی سی ئای ئەی پلانێک دادەڕێژن بە ناوی “مەرگ بە هەزار برین”. بەو مانایە دەبێت بە چەندین شێوازی جۆراو جۆر ئێران بکرێتە ئامانج، لە کوشتنی زاناکانیەوە هەتا ئابلۆقە و ناچارکردنی بەشەڕ و زۆر هۆکاری تر، هەتاوەکو بمرێت. 

دەشڵێت: یەکەم هەنگاوی ئەم پلانە کوشتنی موحسن فەخریزادە بوو بە ڕۆبۆت لە کاتێکدا لە گەڵ ژنەکەیدا دەچوون بۆ گوندی ماڵی باوکی ژنەکەی لە دەرەوەی تاران. هەتا ئێستا برین زۆر دەبێت، بەڵام مەرگ هێشتا حەتمیی نیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو