کاندیدانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەنێوان “ ڤیتۆی ئەمەریکی” و “پەرۆشی” ئێراندا
١٩ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٥٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لە نوێترین گۆڕانکاریدا ئێران پاڵپشتی محەمەد شیاع سودانی دەکات بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەکاتێکدا بەشێک لە لایەنە شیعەکان بە توندی رەتیدەکەنەوە.
جێبەجێنەکردنی خواستەکانی ئەمەریکا و هەڵوێستەکانی لەکاتی شەڕی نێوان ئێران و ئەمەریکادا، وایکردووە سودانی ببێتە بژاردەیەکی گونجاو بۆ ئێران، لەکاتێکدا ئەمەریکا لێی نیگەرانە.
هاتنی ئیسماعیل قائانی بۆ بەغدا لەگەڵ سەردانی تۆم باراک، نیشانەی ئەوەیە کە عێراق جارێکی دیکە بووەتەوە بە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی دۆسیە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەکان.
ئێران دەیەوێت بەرەی "مقاوەمە" و حکومەت هەماهەنگ بن ، لەکاتێکدا ئەمەریکا چاوی لە حکومەتێکە کە سنوورێک بۆ هەژموونی میلیشیاکان دابنێت و لە ململانێی تاران-واشنتۆندا بێلایەن بێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێران پاڵپشتی سودانی دەکات بەڵام بەشێک لە شیعەکان رەتیدەکەنەوە، لەکاتێکدا ئەمەریکا لەناوبراو نیگەرانە.