سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: کەمبوونەوەی دۆلار پەیوەندی بە سزای ئەمریکاوە نییە

٢٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:١٤ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: کەمبوونەوەی دۆلار پەیوەندی بە سزای ئەمریکاوە نییە

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە بەغدا، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە سەپاندنی سزای دارایی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ سەر عێراق دەکەن و ڕایدەگەیەنێت، کەمبوونەوەی ناردنی دۆلار بۆ وڵات هیچ پەیوەندییەکی بە سزاوە نییە.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (پەنجەرە) ڕایگەیاند: "هیچ ئەگەرێکی لەو جۆرە لە ئارادا نییە کە واشنتن سزای بەسەر عێراقدا سەپاندبێت، بەڵکو کەمبوونەوەی بڕی دۆلاری نێردراو پەیوەندی بە سنوورداربوونی گەشتە ئاسمانییەکان و ئەو ئاڵۆزییە ناوچەییانەوە هەیە کە کاریگەرییان لەسەر گواستنەوە دروست کردووە."

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لەم قۆناغەدا، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنی ئەمریکی بە وردی چاودێری پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات و وتیشی: "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک یان ئاماژەیەک بۆ سزادانی عێراق لە گۆڕێ نییە."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو