فەرید ئەسەسەرد بۆ پەنجەرە: حکومەتی عێراق دەبێت هاوسەنگی لەنێوان ئێران و ئەمەریکا رابگرێت بەڵام هەردوولایان رەخنەیان لە عێراق هەیە

٢٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢١ پاش نیوەڕۆ

فەرید ئەسەسەرد بۆ پەنجەرە: حکومەتی عێراق دەبێت هاوسەنگی لەنێوان ئێران و ئەمەریکا رابگرێت بەڵام هەردوولایان رەخنەیان لە عێراق هەیە

پەنجەرە

بەرپرسی پێشووی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: راگرتنی هاوکاریی سەربازیی بۆ عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە فشارە، چونکە یەکێک لە کێشەکانی حکومەتی عێراق ئەوەیە دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەمەریکا و ئێران پێکەوە بکات کە نەیاری یەکترین، بۆیە ناتوانێت هاوسەنگی لەنێوانیان رابگرێت. 

فەرید ئەسەسەرد، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند:کارێکی واکراوە هەردوولا رەخنەیان لەعێراق هەیە، هەردوولاش کاریگەرییان لەسەر عێراق هەیە، لەم هەلومەرجەدا رەنگە حکومەتی عێراق زۆرتر بایەخ بە فشارەکانی ئەمەریکا بدات، تا ئەوکاتەی رەوشێکی تر دێتە ئاراوە.

فەرید ئەسەسەرد روونیشیکردەوە، راگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا فشارە، چونکە عێراق نەیتوانی داواکاریی ئەمەریکا جێبەجێ بکات بۆ داماڵینی حەشدی شەعبی لەچەک.

وتیشی: حکومەتی عێراق دەزانێت دەستبردن بۆ ئەم مەسەلە مەترسیدارە و شەڕی لەنێوان سوپای عێراق و حەشد لێدەکەوتەوە، لایەنە عێراقییەکان حکومەت هاندەدەن بتوانێت کۆنترۆڵی حەشد بکات بۆئەوەی کێشە دروست نەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو