سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: ئێران بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان موشەک و درۆن بە میلیشیاکان دەدات

٢٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٢ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: ئێران بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان موشەک و درۆن بە میلیشیاکان دەدات

پەنجەرە
 
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نێو حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانیاریی لەبارەی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئێران و گروپە میلیشیاکان ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تاران چەک و درۆن دەخاتە بەردەستی میلیشیاکان بۆ بەئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان.

هێرشی درۆنی و موشەکی

سەرچاوەیەک لە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە "پەنجەرە"ی ڕاگەیاند: "کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی کردووە بە ڕادەستکردنی درۆن و موشەک بە میلیشیا شیعەکان، بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بارەگای لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تاران و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا "وەک یەک پاکێج سەیری کورد دەکەن" و هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوانیاندا هەیە بۆ گوشارخستنە هەرێمی کوردستان.

دۆخی ناوخۆی ڕۆژهەڵات

سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆیی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە کە شەپۆلێکی سەرکوتکردن دەستیپێکردووە و وتی: "لە ئێستادا دەستگیرکردن، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و کوشتنی بێدەنگ لە سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان برەوی پێدراوە."

ئەم هۆشدارییەی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە کاتێکدایە، کە پێشتر چەندین جار بارەگاکانیان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای پاسداران و گروپە هاوپەیمانەکانیانەوە کراونەتە ئامانج.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو