ئیسماعیل حەدیدی بۆ پەنجەرە: عەرەب پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە تورکمان وەردەگرێتەوە

٢٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٣ پاش نیوەڕۆ

ئیسماعیل حەدیدی بۆ پەنجەرە: عەرەب پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە تورکمان وەردەگرێتەوە

پەنجەرە

سەرکردەیەکی عەرەبی سونە لە کەرکوک رایدەگەیەنێت، پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەپێی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی رادەستی تورکمان کراوە، دەبێت دواتر پۆستەکە رادەستی عەرەب بکرێت.

ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ساڵێک و هەشت مانگ لە بەردەمماندا ماوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا، دەبێت کۆتایی ساڵ پۆستی پارێزگار رادەستی عەرەب بکرێت.

وتیشی: هێشتا عەرەب کاندیدێکی دیاری بۆ پۆستی پارێزگار نییە، ئەوکاتەی پۆستەکە لە تورکمان وەرگیرایەوە لەسەر کاندیدێک رێکدەکەوین.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو