شارەزایەکی ئابووری: راگرتنی ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق لەمکاتەدا کێشەی گەورە دروست ناکات
٢٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شارەزایەکی بواری ئابووری دەڵێت، عێراق بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی و هاوردەکردن پشت بە سیستەمی بانکی فەرمی دەبەستێت، نەک دۆلاری کاش و بازرگانی نافەرمی وەکو ئەوەی پێشتر روویدەدا.
محەمەد حسێن، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دۆلاری کاش سودی لێدەبینرا بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەکان بدرێت بە خەڵک، پێدانی دۆلاریش بە خەڵک نە بەباشی جێبەجێکراوە و نە پەکیشی کەوتووە.
وتیشی: رێگرتنی ئەمەریکا لە ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق راستە، بەڵام کێشەی گەورە دروست ناکات جارێک، رەنگە کەمێک بەهای دۆلار لە بازاڕدا بەرز بکاتەوە.