سەرچاوەیەک لە نەوتی باکوور: ڕۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەسرە لە ڕێگەی کەرکوکەوە هەناردە دەکرێت

٢٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٦ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە نەوتی باکوور: ڕۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەسرە لە ڕێگەی کەرکوکەوە هەناردە دەکرێت

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاشکرایکرد، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی باشووری عێراق لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا بەردەوامە. 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژانە نزیکەی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەسرە دەگەیەنرێتە کەرکوک، بە مەبەستی ڕەوانەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیهان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "جگە لە نەوتی بەسرە، لە ئێستادا ڕۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کەرکوکیش بە هەمان بۆریدا هەناردەی دەرەوە دەکرێت."

سەبارەت بە توانای زیادکردنی ئاستی هەناردەکردن، سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە کە لە ئێستادا هیچ پلانێک بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکوک بۆ مەبەستی هەناردە نییە و وتی: "لە ئێستادا ناتوانین ئاستی بەرهەمهێنان لە کەرکوک لەوەی هەیە زیاتر بکەین."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو