حەج و ژیریی دەستکرد؛ شۆڕشێکی نوێ لە خزمەتگوزارییە ئایینییەکاندا
٢٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شێخ عەبدولڕەحمان سودەیس، سەرۆکی کاروباری ئایینی لە مزگەوتی مەکە و مەدینە، رایگەیاند: لە وەرزی داهاتووی حەجدا ژیریی دەستکرد دەخرێتە خزمەتی حاجییانەوە.
بەپێی پلانەکە، حاجییان بەسود وەرگرتن لە ژیریی دەستکرد و لەرێگەی کۆمەڵێک ئاماژە و رەنگەوە، دەتوانن کاتی گونجاو بۆ تەواف و هاتووچۆ لەنێوان سەفا و مەروا هەڵبژێرن.
لەرێگەی ژیریی دەستکردەوە سات بە سات حاجییان ئاگاداری قەرەباڵغی دەبن و دەتوانن کاتێک ئەرکە ئاینییەکان ئەنجام بدەن کە قەرەباڵغ نەبێت.
سودەیس، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کواڵيتی خزمەتگوزارییە ئاینییەکان سود لە ژیریی دەستکرد وەردەگیرێت، بەڵام پلانەکە لەسەر بنەمای شەرعی جێبەجێ دەکرێت، بەجۆرێک کەشی ئیمانی بۆ میوانانی ماڵی خودا دەڕەخسێنرێت.
وتیشی: پلانەکە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە ٦٠ زمانی جیاواز بەهێزتر دەکات، لە ڕێگەی سیستمێکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای نوێوە.