شێروان شێروانی مۆڵەتی چوونە ماڵەوە و گواستنەوەی دەوێت
٢٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٤٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەرزان شێروانی، برای رۆژنامەنووس شێروان شێروانی، لە لێدوانێکدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند کە شێروان شێروانی لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
ئەم هەنگاوەی شێروانی وەک ناڕەزایەتییەک دێت بەرامبەر بە "جیاکاری لە مامەڵەکردن و بێبەشکردنی لەو مافانەی کە بە زیندانیانی دیکە دراون."
بەپێی وتەکانی برای ئهو رۆژنامەنووسە، داواکارییە سەرەکییەکانی بریتین لە: پێدانی مافی مۆڵەتی سەردانیکردنی ماڵەوە هاوشێوەی زیندانیانی تری چاکسازیی، هەروەها گواستنەوەی شوێنی ڕاگرتنی بۆ گرتووخانەی چاکسازیی سلێمانی.
بەرزان شێروانی ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرچەندە لەسەر داواکارییەکانی گفتووگۆ لەگەڵ شێروان کراوە، بەڵام ئەو پاساوانەی بۆ جێبەجێ نەکردنی داواکانی هێنراونەتەوە "لاواز بوون".