بازاڕ لە نێوان هەڕەشەکانی ترەمپ و هەڵکشانی نرخی نەوتدا

٢٦ نیسان ٢٠٢٦ - ١:١١ پاش نیوەڕۆ

بازاڕ لە نێوان هەڕەشەکانی ترەمپ و هەڵکشانی نرخی نەوتدا

پەنجەرە

شەپۆلێکی نوێی ناسەقامگیری بازاڕەکانی جیهانی دووچاری شڵەژان کرد، هاوکات لەگەڵ دابەزینی بەهای پشکەکان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە. ئەم دۆخە مەترسیی درێژەکێشانی داخستنی گەرووی هورمز و زیادبوونی ئیفلیجبوونی بازاڕی وزەی لێدەکرێت.

نەوت و گرژییە سیاسییەکان

لێدوانی دژ بەیەکی بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران و مەترسی هەڵگیرسانەوەی پێکدادانی سەربازیی، نرخی نەوتی خاوی "برێنت"ی گەیاندە سەروو ١٠٥ دۆلار.

لە لایەکی ترەوە، گەشەی بۆرسەی ئەمریکی، لەوانە "S&P 500" وەستا و پێوەرەکە بە ڕێژەی ١.٣٪ دابەزی، پێش ئەوەی  بەشێک لە زیانەکانی قەرەبوو بکاتەوە.

دواتر دۆناڵد ترمپ ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوت هەناردە بکات، ئەوا ژێرخانەکەی "دەدەڕمێت". ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێران خوازیاری ڕێککەوتنە و ئەمریکا گفتوگۆی لەگەڵ کردوون، بەڵام هۆشداریشیدا لەوەی دەبێت ئەمریکییەکان بۆ "ماوەیەکی کورت" چاوەڕێی گرانبوونی نرخی بەنزین بن.

فوئاد ڕەزاق زادە، لە ماڵپەڕی "Forex.com" دەڵێت: "ناڕوونییەکی زۆر لەبارەی دیپلۆماسیی نێوان هەردوولا هەیە، بەڵام ئەوەی زیاتر جێی نیگەرانییە، نادیاری چارەنوسی گەرووی هورمزە.."

کۆمپانیاکان و کەرتی تەکنەلۆژیا

سەرباری گرژییەکان، بازرگانان چاودێریی دۆخی دارایی کۆمپانیاکان دەکەن؛ 
* پشکەکانی نەرمەکاڵا: پشکی کۆمپانیاکانی وەک "IBM" و "ServiceNow" کەوتنە ژێر فشارەوە بەهۆی مەترسییەکانی کاریگەریی ژیریی دەستکرد (AI).

* تێسلا: بەهای پشکەکانی دابەزی، چونکە خەرجییەکانی زیاتربوو لە قازانجەکانی.

• ئینتێڵ (Intel): پشکەکانی بە ڕێژەی ١٦٪ بازدانی بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی داهاتی چارەکی یەکەمی گەیشتە ١٣.٦ ملیار دۆلار، کە زۆر زیاتر بوو لە پێشبینییەکان.

بۆچی بەهای دۆلار بەرزبووەوە؟

بەهۆی زیادبوونی مەترسی سەرهەڵدانەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهای دۆلار بەرزبووەوە و بەهاکەی گەیشتە بەرزترین ئاست لە دوای ١٣ی نیسانەوە. ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەهای دراوەکانی تری وەک "یۆرۆ".

ئەندرۆ هازلێت لە گرووپی "مۆنێکس" دەڵێت: "نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و دۆلاریش لەگەڵ خۆی ڕادەکێشێت."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو