بۆچی قاڵیباف لە لیژنەی دانوستان کشایەوە؟
٢٦ نیسان ٢٠٢٦ - ١:٢٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەگەرمەی ئاڵۆزییەکان و لەکاتێکدا چاوەکان لەسەر ئەوەبوون مێزی گفتووگۆ و دانوستان جێگەی درۆن و موشەک بگرنەوە، بەڵام لەپڕ محەمەد باقر قالیباف وەکو سەرۆکی شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی گەیشتە پاکستان، لەکاتێکدا ناوبراو لەئێستادا سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانانی وڵاتەکەیەتی نەک جێبەجێکردن.
ئەزموونی قالیباف تێکەڵەیەکە لە سەربازیی و دیپلۆماسی، بۆیە هەوڵیدەدا بەئاراستەی سەرخستنی دانوستان و راگرتنی دڵی سوپا و رای گشتی وڵاتەکەشی هەنگاو بنێت، بەڵام لەگەڕی یەکەمی دانوستاندا سەرکەوتوو نەبوو.
ئەوەی وایکرد قالیباف سەرکەوتوو نەبێت ئەوەبوو کە بەترسەوە هەنگاوی دەنا، ئەو هەرچەندە هەوڵیدا لەروانگەی پراگماتیکیەوە دانوستان بکات نەک لە روانگەی ئایدۆلۆژییەوە.
بەڵام گەورەترین لەمپەری بەردەمی ئەوەبوو باڵی موحافیزکاری نێو دامەزراوەکانی وڵاتەکەی دانوستانیان بەلاوازی دەبینی. ئەمەش وایکرد قاڵیباف لە پرۆسەکە بکشێتەوە، بۆ ئەوەی هەر پاشەکشەیەک کە ئەگەر ڕوویدا، لەسەر ئەو هەژمار نەکرێت، بەتایبەتی کە ناوبراو چاوی لەسەر وەرگرتنی پۆستی باڵاترە و ساڵانێکە بەتەمایە ببێت بە سەرۆک کۆمار.