نەوتی عێراق؛ بەراوردکارییەکی ترسناک لە نێوان دوو مانگدا

٢٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣٥ پاش نیوەڕۆ

نەوتی عێراق؛ بەراوردکارییەکی ترسناک لە نێوان دوو مانگدا

پەنجەرە

بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسییەکان و داخستنی گەرووی هورمز، کەرتی ئابووری عێراق دووچاری شۆکێکی گەورە بووەتەوە. شارەزایان هۆشداری دەدەن کە داهاتی وڵات بەهۆی پەککەوتنی هەناردەی نەوت بەتەواوەتی ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە.

بەراوردکارییەکی ترسناک لە نێوان دوو مانگدا

محەمەد حسێن، شارەزای بواری ئابووری، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (پەنجەرە) ئامارە نوێیەکانی هەناردەی نەوتی ئاشکرا کرد و جیاوازییەکانی خستەڕوو .

محەمەد حسێن، وتی: لە مانگی شوباتدا و پێش هەڵگیرسانی شەڕ، عێراق توانیویەتی نزیکەی ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکات.

هەروەها وتیشی: لەکاتێکدا لە مانگی ئازاردا، بەهۆی داخستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان، هەناردە بۆ تەنها ١٨ ملیۆن و ٦٠٤ هەزار بەرمیل دابەزیوە.

پشکی کوردستان لە هەناردەی مانگی سێ

بەپێی گوتەکانی ئەو شارەزایە، لە کۆی ئەو بڕە نەوتەی لە مانگی سێدا لەلایەن عێراقەوە هەناردە کراوە، بڕی ٤ ملیۆن و ٤٣ هەزار بەرمیلی  نەوتی هەرێمی کوردستان بووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو