سەرچاوەیەکی پارتی بۆ پەنجەرە: گروپێک کورد لە پشت سکاڵاکەی سەر مەنسور بارزانییەوەن لە ئەمەریکا

٢٧ نیسان ٢٠٢٦ - ٥:٤٠ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەکی پارتی بۆ پەنجەرە: گروپێک کورد لە پشت سکاڵاکەی سەر مەنسور بارزانییەوەن لە ئەمەریکا

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان پەردە لەسەر وردەکاریی ئەو سکاڵایە لادەدات کە لە ئەمریکا دژی مەنسور بارزانی تۆمار کراوە و دەڵێت، دەستی لایەنە نەیارەکانی پارتی تێدایە. 

سەرچاوەیەک لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو حزبە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: گرووپێکی کوردی سەر بە هێزە نەیارەکانی پارتی لە پشت جوڵاندنی ئەم کەیسەوەن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە هەوڵێکی بەردەوامە بۆ لێدانی ناوبانگی بەرپرسانی پارتی لەو وڵاتە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم جۆرە هەوڵانە پێشتر تاقی کراونەتەوە و دواجار هیچ ئەنجامێکی یاسایییان نابێت. 
بە وتەی سەرچاوەکە، چەندین کەیسی هاوشێوە کە ناوی دەیان کەسی تێدا بووە لە دادگاکانی ئەمریکا ورووژێنراون، بەڵام هەموویان بە شکست کۆتایییان هاتووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو