سەفین مەلا قەرە بۆ پەنجەرە: هەوڵ دەدرێت ناوی "گۆڕان" بسڕێتەوە
٢٧ نیسان ٢٠٢٦ - ٥:٤١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان پێیوایە، هەوڵێک لە ئارادایە بۆ ئەوەی ناوی "بزووتنەوەی گۆڕان" لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا بسڕێتەوە.
سەفین مەلا قەرە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئامانجی پشت هەوڵەکان بۆ سڕینەوەی ناوی "گۆڕان" روونە.
دەشڵێت: بزووتنەوەی گۆڕان دامەزرێنەری ئۆپۆزسیۆنە لە هەرێمی کوردستان و هەڵگری بەرنامەیەکی سیاسی جوانبوو بۆ بەڕێوەبردنی کوردستان.