پەنجەرە ناوەڕۆکی پەیامێکی ئێران لەبارەی حزبەکانی رۆژهەڵاتەوە ئاشکرا دەکات
٢٧ نیسان ٢٠٢٦ - ٥:٤٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار، ناوەڕۆکی پەیامێکی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی چارەنووسی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات.
سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێران داوا دەکات کەمپی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم هەڵبگیرێت و ئەو حزبانە هەڵبوەشێنرێنەوە.
سەرچاوەکە وتیشی: ئێران بەڕوونی ئەو پەیامەی گەیاندووە نابێت رێگە بە کارکردنی حزبە کوردییەکان بدرێت، ئەندامەکانیشیان دەڕۆنە دەرەوەی وڵات یان دەمێننەوە بەڵام نابێت چیتر وەکو حزب پێکەوە بن.