تاران لە کەناری بڕیارە سەختەکاندا؛ کاتێک واشنتۆن دیپلۆماسی وەک تەڵەیەک بەکاردەهێنێت

٢٧ نیسان ٢٠٢٦ - ٥:٤٤ پاش نیوەڕۆ

تاران لە کەناری بڕیارە سەختەکاندا؛ کاتێک واشنتۆن دیپلۆماسی وەک تەڵەیەک بەکاردەهێنێت

پەنجەرە

لە ئێستادا گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە شێوازی مامەڵەکردنی واشنتۆن و تاراندا هەستی پێدەکرێت، لە کاتێکدا ئیدارەی ئەمەریکا جۆرێک لە پاشەکشەی تاکتیکی لە پرۆسەی دانوستانەکاندا پیشان دەدات، بەڵام لایەنی ئێرانی درکی بە جدییەتی هەڕەشەکان و ئامادەکارییەکانی ئەمەریکا کردووە بۆ ئەگەری وەشاندنەوەی گورزی سەربازیی، بۆیە تاران لە ئێستادا پەنا بۆ بژاردەی دیپلۆماسی دەبات.

گۆڕانی تێڕوانینی ئێران بۆ ستراتیژییەتی ئەمەریکا

بەڕای چاودێرانی سیاسی، لە قۆناغی ڕابردوودا ئێران وا تێگەیشتبوو ئەمەریکا خواستی شەڕی نەماوە و پەرۆشە بۆ دانوستان، ئەمەشی وەکو نیشانەی لاوازیی یان خۆدزینەوە لە شەڕ لێکدایەوە. هەر بۆیە هەوڵیدا لەو خاڵە لاوازانەوە فشار بخاتە سەر واشنتۆن تاوەکو لە دانوستانەکاندا دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنێت.

پەنابردن بۆ دیپلۆماسی

دۆخەکە لە ئێستادا پێچەوانە بووەتەوە؛ ئێران گەیشتووەتە ئەو ڕاستییەی کە بێدەنگییەکەی ئەمەریکا تەنها قۆناغی خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکاریی بووە بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ. ئەم تێگەیشتنە نوێیە وایکردووە تاران گوتارەکەی بگۆڕێت و بە دوای ڕێگەچارەی دیپلۆماسیدا بگەڕێت، تاوەکو خۆی لە مەترسییەکانی پێکدادانی سەربازیی بپارێزێت.

چاودێران پێیانوایە پاشەکشەی ئەمەریکا لە دانوستان جۆرێکە لە  ئامادەکاریی بۆ جێبەجێکردنی پلانی نوێ، لەکاتێکدا ئێراب تێگەیشتنی هەڵەی بۆ نەرمی ئەمەریکا هەبووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو