سزاکانی ئەمریکا؛ ستراتیژیی نوێ بۆ گەمارۆدانی سەرکردە شیعەکان

٢٧ نیسان ٢٠٢٦ - ٥:٤٥ پاش نیوەڕۆ

سزاکانی ئەمریکا؛ ستراتیژیی نوێ بۆ گەمارۆدانی سەرکردە شیعەکان

پەنجەرە

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ڕێگەی بەرنامەی "پاداشت بۆ دادپەروەری"، هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەستپێکرد و پاداشتی دارایی بۆ هەر کەسێک تەرخان کردووە کە هاوکار بێت لەم بارەیەوە.

غەڕاوی؛ دوا ئامانج 

داواکارییەکەی ئەمریکا تایبەتە بە "حەیدەر ئیبراهیم ئەلغەڕاوی"، سکرتێری گشتیی گرووپی (ئەنساروڵا ئەلئوفیا). ئەم گرووپە یەکێکە لەو هێزە چەکدارانەی عێراق کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێراندا هەیە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوە، ئەلغەڕاوی و گروپەکەی تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بنکە سەربازی و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق، سووریا و ئوردن. هەروەها بەرپرسیارن لە کوژرانی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکەدا. لەگەڵ تێوەگلان لە سەرکوتکردن و کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق بە مەبەستی سەلماندنی دڵسۆزییان بۆ تاران.

ئەبو ئالا وەلائی و تەحەدا

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە پێشتریش واشنتۆن چەندین سەرکردەی تری وەک "ئەبو ئالا وەلائی"، ئەمینداری کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای خستبووە لیستی سزاکان و پاداشتی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دیاری کردبوو، بەڵام وەک تەحەدایەک بۆ ئەو بڕیارە، وەلائی دوای چەند کاتژمێرێک لە ناو جەرگەی بەغدا و لە کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا دەرکەوت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو