ناوەڕۆکی سی ڤی عەلی زەیدی کاندیدی سەرۆکوەزیران؛ هەمان ئەو سیڤییەی چوارچێوەی هەماهەنگی رەوانەی پەرلەمانی دەکات
٢٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٠٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پەنجەرە لە رێگەی سەرچاوەیەکەوە سی ڤی عەلی زەیدی دەستکەوتووە، هەمان ئەو سی ڤییەی لە ئەگەری کاندید کردنیدا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
لەخوارەوە دەقی سی ڤی عەلی زەیدی وەک ئەوەی لە وێنەکاندا هاتووە دەخەینەڕوو 👇
عەلی فالح کازم ئەلزەیدی کەسایەتییەکی عێراقییە و خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەند و هەمەجۆرە لە بوارە یاسایی، دارایی، کارگێڕی و جێبەجێکردنەکاندا. ئامادەییەکی بەرچاوی هەیە لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە ئابووریی، پەروەردەیی و تەندروستییەکاندا.
پاشخانە ئەکادیمی و پیشەییەکەی یارمەتیدەری بووە لە بونیادنانی دیدگایەکی نیشتمانی گشتگیر کە جەخت لەسەر بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، گەشەپێدانی ئابووریی، پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و بەهێزکردنی تواناکانی مرۆیی عێراق دەکاتەوە.
ئەلزەیدی نموونەی سەرکردەیەکی نیشتمانییە کە ئەزموونی پراکتیکی و دیدگای بۆ داهاتوو پێکەوە گرێداوە. ئەو بڕوایوایە بونیادنانی عێراق تەنها بە دروشم نابێت، بەڵکو لە ڕێگەی دامەزراوەی بەهێز، ئابوورییەکی بەرهەمهێن، پەروەردەیەکی سەردەمیانە، گفتوگۆیەکی نیشتمانی گشتگیر و هاوبەشییە نێودەوڵەتییە کاراکانەوە دێتە دی.
زانیارییە کەسییەکان
ناو: عەلی فالح کازم ئەلزەیدی
ڕەگەزنامە: عێراقی
سیفەتی گشتی: کەسایەتییەکی یاسایی، دارایی، وەبەرهێن و پەروەردەیی خاوەن پێگەی نیشتمانی.
ئاڕاستەی سەرکردایەتی: بونیادنانی دەوڵەت، چاکسازی دامەزراوەیی، گەشەپێدانی ئابووری و بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان.
بڕوانامە و خوێندن
• بەکالۆریۆس لە یاسا.
• بەکالۆریۆس لە دارایی و بانکی.
• ماستەر لە دارایی و بانکی.
ئەزموون و پۆست
1. سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی کارگێڕی بانکی باشوور (مصرف الجنوب)
2. سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای "الوطنية القابضة" ئێستا
3. سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی زانکۆی ئەلشەعب (جامعة الشعب)
4. سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی پەیمانگای عەشتاری پزیشکی
5. ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق
بەشداریی
عەلی فالح کازم ئەلزەیدی بەشداری لە زۆرێک لە کۆنفڕانس و سیمینار و گفتوگۆ ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کردووە، لە ڕێگەی ئامادەبوونی لە گفتوگۆکردنی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە گەشەپێدانی ئابووری، وەبەرهێنان، پەروەردە، حوکمڕانی و داهاتووی عێراق.
توانای سەرکردایەتی
* سەرکردایەتیکردنی دامەزراوە گەورەکان و بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری دامەزراوەیی.
• پلاندانانی ستراتیژی و داڕشتنی دیدگا نیشتمانییەکان.
• شارەزایی لە کەرتی دارایی، بانکی و وەبەرهێنان.
• تێگەیشتنی یاسایی کە توانای مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکانی دەوڵەت و یاسادانانی هەیە.
• بونیادنانی هاوبەشییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان.
• بەڕێوەبردنی گفتوگۆ، دانوستان و لێکتێگەیشتنی نێوان ڕوانگە جیاوازەکان.
• پشتگیریکردنی پەروەردە، تەندروستی و گەشەپێدانی مرۆیی.
سیفاتە سەرکردایەتی و کەسییەکان
عەلی فالح ئەلزەیدی بە کەسایەتییەکی سەرکردە دەناسرێت کە لە نێوان واقیعبینی و ئامانجە بەرزەکان و لە نێوان ئەزموونی جێبەجێکردن و دیدگای داهاتوودا گرێیداون. ئەو وا لە سیاسەت دەڕوانێت وەک بەرپرسیارێتییەک بۆ بونیادنانی دەوڵەت، نەک تەنها کێبڕکێ لەسەر دەسەڵات.
دیارترین سیفاتەکانی:
• دیدگای نیشتمانی درێژخایەن.
• توانای بڕیاردان لە ژینگە ئاڵۆزەکاندا.
• بڕوابوون بە گفتوگۆ و هاوبەشی.
• پاپەندبوون بە بونیادنانی مرۆیی عێراقی.
• ئاڕاستەی پراکتیکی بەرەو چاکسازی و گەشەپێدان.
• پەرۆشی بۆ بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.