مانۆڕەکەی مالیکی؛ "عەلی زەیدی" کاندیدێکی سیاسی یان کارتی سووتێنەر؟ ئایا حکومەتی پێ پێکدەهێنرێت؟
٢٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٢٧ پاش نیوەڕۆ
ئایا حکومەتی پێ پێکدەهێنرێت؟
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی نزیک چوارچێوەی هەماهەنگی بە پەنجەرە ی ڕاگەیاند، پێنج لایەنی سەرەکیی شیعە بە توندی دژی کاندیدکردنی "عەلی زەیدی"ن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و گومانیان هەیە بتوانێت لەناو پەرلەماندا متمانە بەدەستبهێنێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد کە زەیدی وەک بازرگانێک، هیچ ئەزموونێکی سیاسیی نییە و ناتوانێت لەناو کێشە و ناکۆکییە قووڵەکانی عێراقدا حکومەت بەڕێوە ببات و ئیدارەی ئەو هەموو ناکۆکییە بدات.
هەروەها جەختیکردەوە کە ئەم کاندیدکردنە وەک "مانۆڕێکی سیاسیی مالیکی" دەبینرێت؛ چونکە ئەگەر زەیدی حکومەت پێکبهێنێت، دەسەڵات دەکەوێتە دەست کەسایەتییەکی لاواز کە لایەنەکان حسابی بۆ ناکەن، ئەگەر شکستیش بهێنێت، ئەوا کاتی زیاتر بۆ جەمسەرە شیعەکان دەگەڕێتەوە تا لەسەر کاندیدێکی تر بگەنە ڕێککەوتن.