هەرێمی کوردستان؛ سەرباری زیادبوونی بەرهەمهێنان قەیرانی غاز بەردەوامە
٢٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٣٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شارەزایەکی بواری وزە ئاشکرایدەکات کە لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕۆژانە هەزار تۆن غازی شل بەرهەم دەهێنرێت، کە ئەم بڕە زیاترە لە پێداویستی ناوخۆیی، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا کە خواست بۆ ٤٥٠ تا ٥٥٠ تۆن کەم دەبێتەوە، بەڵام لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر غاز زیاترە و هەرێم لە رۆژێکدا پێویستی بە ٨٠٠ بۆ ٨٥٠ تۆن و زیاتریش غاز دەبێت.
دانا نەقی، شارەزای وزە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "پەنجەرە" ئاماژەی بەوە کرد کە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی قەیرانی غاز بۆ بردنە دەرەوە و فرۆشتنی دەگەڕێتەوە، نەک کەمیی بەرهەم.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە بەپێی گرێبەستەکان، ئەو کۆمپانیایەی لایەنی کڕیارە لە "دانەگاز" پابەندە بە وەرگرتنی تەواوی بڕی بەرهەمهێنراوی ڕۆژانە، بەڵام پرۆسەی ساغکردنەوە و دابەشکردنی ئەو بڕە لە بازاڕەکاندا لەسەر کۆمپانیاکە دەمێنێتەوە.
وتیشی؛ کۆمپانیاکە گرێبەستێکیشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ و نابێت غازی ماڵان گران بکرێت.