سەرجەم تۆمەتبارانی کارگەی “ ماددە هۆشبەرەکەی” نزیک دەربەندیخان ئازاد کران
٢٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٣٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو کارگەیەی گوندی ئاوباری قەزای دەربەندیخان کە ژمارەیان چوار کەسە و بە تۆمەتی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە کارگەیدا، دوو ساڵ لەمەوبەر دەستگیرکران ئازاد کران.
لە مانگی ٥ ی ساڵی ٢٠٢٤، هێزێکی هاوبەشی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی لە گوندی ئاوباری نزیک قەزای دەربەندیخان چوونە سەر کارگەیەک، گوایە کارگەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەرە و دواتر چوار کەسیان دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی نزیک لە تۆمەتبارەکان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادگا ئامادەبوون و بێ تاوانییان سەلمێنرا، بۆیە ئەمڕۆ ئازاد کران.
وتیشی: ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیرابوو، پشکنینیان بۆ کرا و هیچ پەیوەندییەکیان بە ماددەی هۆشبەرەوە نەبووە.
ئەوکات وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕایگەیاند لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەردا لە نزیک قەزای دەربەندیخان، دەستیانگرتووە بەسەر 150 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا و کارگەکەشیان لەناوبردووە.
عەمید میقداد میری، وتی "لە سەربنەمای ئەو زانیاریانەی کە لە سوریاوە پێماندراوە، کارگەکەمان لەناوبردووە و چوار کەسیشمان دەستگیرکردووە."