بەکاش گەیشت؛ یەکەم کاروانی دۆلار لە نیویۆرکەوە گەیشتە بەغدا

٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:١٧ پاش نیوەڕۆ

بەکاش گەیشت؛ یەکەم کاروانی دۆلار لە نیویۆرکەوە گەیشتە بەغدا

پەنجەرە

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کە یەکەمین کاروانی دۆلار لە نیویۆرکەوە گەیشتە بەغدا، ئەمەش لە چوارچێوەی میکانیزمی دارایی جێگیرکراوی نێوان عێراق و ئەمەریکا.

ڕوونیشیکردەوە  ئەم بڕە پارەیە بەشێکە لەو کاروانە کاشە دەورییانەی کە ڕەوانە دەکرێن، بەڵام تەنیا نزیکەی 5%ی کۆی پێویستیی بازاڕی ناوخۆ بۆ نەختینە دابین دەکات، لە کاتێکدا بانکی ناوەندیی عێراق ڕێژە هەرە زۆرەکە کە 95%ە لە ڕێگەی یەدەگی ناوخۆیی خۆیەوە دابین دەکات.

ئاماژەی بەوە کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مانگانە بڕی نزیکەی یەک ملیار دۆلار حەواڵە دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو