چاوه‌ڕێی دابه‌زینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ڕوونه‌داته‌وه
٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:١٩ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
پسپۆڕێكى بوارى ئابوریی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات چاوه‌ڕێی دابه‌زینی به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له ئێران دووباره سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
محه‌مه‌د حسێن، ئه‌ندامى تۆڕی ئابوریناسانى عێراق، به په‌نجه‌ره‌ى وت: گه‌یشتنى 300 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق، ڕۆڵی ده‌بێت له دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار له بازاڕى نافه‌رمییدا و دڵنیایی ده‌دات به بازرگانان، به‌ڵام له بازاڕى دراوى فه‌رمییدا نرخه‌كه هه‌ر وه‌كخۆیه‌تى و نه‌گۆڕاوه.
وتیشی: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هاى دۆلار زیاتر دابه‌زێت به‌تایبه‌تى دواى ڕاگه‌یاندنى پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاندیدكردنى عه‌لی زه‌یدیی ۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌مه‌ش گرێدراوه به پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كانه‌وه و له‌وانه‌ش هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شه‌ڕ له ئێران، چونكه ئه‌و كات گه‌یشتنى وه‌جبه‌ى دۆلار به عێراق كێشه و ئاسته‌نگیی بۆ دروست ده‌بێت.