ئەنجومەنی ئابوریی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی هێلکە کۆدەبێتەوە

٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:٢٢ پاش نیوەڕۆ

ئەنجومەنی ئابوریی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی هێلکە کۆدەبێتەوە

پەنجەرە

لەکاتێکدا عێراق ڕووبەڕووی تەنگژەیەکی دارایی کاریگەر دەبێتەوە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە، کەچی ئەنجومەنی ئابوری عێراق لەبارەی نرخی هێلکەوە کۆدەبێتەوە.

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی، لەوبارەوە دەڵێت: لەبری ئەوەی بەدوای چۆنیەتی تێپەڕبوونی ئەو تانکەرانەدا بگەڕێن کە نەوتی عێراق لە گەرووی هورمزەوە دەگوازنەوە یان گەڕان بەدوای چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی لە عێراقدا، ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری لە عێراق لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە دەکات.

دەشپرسێت: "کاری ئەم تیمە ڕاوێژکارییەی کە ملیۆنان دۆلار لەسەر دەوڵەت دەکەوێت چییە، ئەگەر نەتوانن لێکۆڵینەوە و چارەسەر بۆ کێشەیەکی سادەی وەک کێشەی هێلکە بکەن؟"

ئەو شارەزا ئابورییە ڕەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت کە هەموو قورسایی خۆی لە گواستنەوەی نەوتدا خستووەتە سەر گەرووی هورمز و بیری لەڕێگەی بەدیل نەکردووەتەوە.

لەوبارەوە دەڵێت: لە مانگی نیساندا هەناردەی نەوتی ڕۆژانەی عێراق لەنێوان ١٦٠ بۆ ٢٠٠ هەزار بەرمیل بووە، ئەویش لەڕێگەی هێڵی بۆریی کوردستانەوە، لەبەرامبەردا، سعودیە لەو مانگەدا ڕۆژانە نزیکەی ٤ ملیۆن بەرمیلی لە ڕێگەی بەندەری "یەنبوع"ـەوە هەناردە کردووە دوور لە گەرووی هورمز.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو