وەزارەتی پێشمەرگە ڕاستی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی دەخاتە ڕوو

٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٢:٤٢ پاش نیوەڕۆ

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاستی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی دەخاتە ڕوو

پەنجەرە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن. وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا بەردەوامە و هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی پاڵپشتییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکان بەردەوامە.

روونیشیدەکاتەوە، ئە هاوکارییانە وەستاون کە تایبەت بوون بە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، ئەوەش بەهۆی سنوورداربوون و کەمبوونەوەی بەرچاوی چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە.

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت لێکتێگەیشتنی ئێستا تا مانگی ئەیلولی (9) ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت و کارەکان بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو بەڕێوەدەچن.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا، گفتوگۆکان بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ و درێژکردنەوەی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا دەستپێبکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی دەکاتەوە کە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بێ بنەمان و پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەرێم و ئەمەریکا لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنە واژۆکراوەکان بەردەوامییان هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو