دۆسێیەکی نهێنی هەواڵگریی ئەڵمانیا ئاشکرا دەبێت؛ ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادن لە ژێر چاودێری "BND"دا بووە

٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٢:٤٧ پاش نیوەڕۆ

دۆسێیەکی نهێنی هەواڵگریی ئەڵمانیا ئاشکرا دەبێت؛ ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادن لە ژێر چاودێری "BND"دا بووە

پەنجەرە 

کەناڵی "WDR"ی فەرمی ئەڵمانیا دەستی بە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نهێنی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ئەڵمانیا (BND) گەیشتووە، کە پەردە لەسەر زانیاریی نوێ سەبارەت بە چالاکییەکانی ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادن، ڕێبەری پێشووی ڕێکخراوی  قـ.،ـاعـ،.،ـیـ،.،ـدە لادەبات. 

بەگوێرەی ئەم بەڵگەنامانە، ئەڵمانیا لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە چاودێری وردی ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادنی  کردووە، بەتایبەت لەو قۆناغەی کە لە سوودان نیشتەجێ بووە.

چاودێرییەکی پێشوەختە و سەرچاوەی زانیارییەکان

ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "Tagesschau"ی سەر بە کەناڵی (ARD) ئاماژە بەوە دەکات کە دۆسییەکانی ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٤ی هەواڵگریی ئەڵمانیا دەری دەخەن کە "BND" تەنها پشتی بە زانیارییە گشتییەکان و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان نەبەستووە، بەڵکو لە ڕێگەی چاودێریکردنی پەیوەندییەکان، سەرچاوەی مرۆیی و نواندنکارە دیپلۆماسییەکانی لە باڵیۆزخانەکانی ئەڵمانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زانیارییە وردەکانی کۆکردووەتەوە.

وێناکردنی بـ،.ـن لـ.،ـادن: "ملیۆنێرە توندڕەوەکە"

لە یاداشتێکی هەواڵگریی ساڵی ١٩٩٤دا،  بـ،.ـن لـ.،ـادن وەک "ملیۆنێرێکی موسڵمانی توندڕەو" وەسف کراوە. بەڵگەنامەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کاتە  ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادن پشتیوانی دارایی گروپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ کەسانی گومانلێکراوی توندڕەودا هەبووە، هاوکات بە شێوەیەکی چالاک کاری بۆ ڕوخاندنی خێزانی شاهانەی سعوودیە کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادن بازرگانێکی سعوودی بووە کە خاوەن کاریگەرییەکی گەورە و کەسایەتییەکی کاریزمی بووە لە کاتی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکاندا، هەرچەندە هەمیشە هەوڵی داوە لە چاوی میدیاکان دوور بکەوێتەوە."

ژیان و بازرگانی لە سوودان؛ بەرگێک بۆ گروپە چەکدارەکان

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە  ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادن لە ساڵی ١٩٩٣دا چووەتە خەرتومی پایتەختی سوودان و لە گەڕەکی "ڕیاز" نیشتەجێ بووە. 
ئەو لەوێدا چەندین کۆمپانیای لە بوارەکانی ئەندازیاریی، بیناسازیی و کشتوکاڵدا دامەزراندووە و زۆربەی کارمەندەکانیشی "ئەفغانە عەرەبەکان" بوون (ئەو چەکدارانەی پێشتر لە ئەفغانستان جەنگابوون).

بەڵگەنامە نهێنییەکان ئاشکرای دەکەن کە ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادن لە ناوچەی "عەرووسە" لە نزیک دەریای سوور، بنکەیەکی سەرەکی و سێ سەربازگەی هەبووە، بەڵام بۆ شاردنەوەی چالاکییە سەربازییەکانی، پەنای بۆ کاری پەلەوەرداریی و کشتوکاڵی بردووە.

ناردنی چەک و هەوڵی تیرۆرکردن

هەواڵگری ئەڵمانیا ئاگاداری ئەوە بووە کە  ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادن لە سوودانەوە چەکی بۆ گروپە ئیسلامییەکانی ناوچەکە (وەک جەزائیر، یەمەن و میسر) ناردووە. هەروەها لە بەڵگەنامەکاندا هاتووە کە  ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادن لەو ماوەیەدا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە کە لەلایەن گروپە توندڕەوە ڕکابەرەکانییەوە لە سوودان ئەنجام درابوو.

ئایا هێرشەکانی ١١ی ئەیلوول پێشبینیکراو بوون؟

خاڵی سەرنجڕاکێش لەم دۆسێیانەدا ئەوەیە کە لە ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٤دا، هیچ ئاماژە یان پێشبینییەک بۆ ئەنجامدانی هێرشە گەورەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لە ئەمریکا بوونی نەبووە. 

لەو سەردەمەدا، هەواڵگریی ئەڵمانیا  ئـ.،ـوسـ.،ـامـ.،ـە بـ،.ـن لـ.،ـادن تەنها وەک مەترسییەک بۆ سەر ڕژێمە عەرەبییەکان دەبینی، نەک وەک هەڕەشەیەکی جیهانی کە ئەمریکا بکاتە ئامانج.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو