ڕووداوێکی دەگمەن لە گەرمیان؛ پێوەدانی یەک هەنگ دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی مامۆستایەک 

٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٢:٤٩ پاش نیوەڕۆ

ڕووداوێکی دەگمەن لە گەرمیان؛ پێوەدانی یەک هەنگ دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی مامۆستایەک 

پەنجەرە

لە ڕووداوێکی کەم وێنەدا، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، مامۆستایەک دوای ئەوەی تەنها یەک هەنگ پێوەی دەدات، گیان لەدەستدەدات.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، مامۆستا (نەجمەدین سابیر)، کە یەکێک بوو لە مامۆستا ناسراوەکانی ناوچەکە، دوای ئەوەی هەنگێک پێوەی دەدات، باری تەندروستی تێکدەچێت و پێش گەیشتنی بە ناوەندی تەندروستی، ماڵئاوایی لە ژیان دەکات.

کەسە نزیکەکانی مامۆستا نەجمەدین ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوبراو پێشتریش ئەزموونی هاوشێوەی هەبووە؛ پێشتر جارێکی دیکە هەنگ پێوەی داوە و بەو هۆیەوە تووشی تەنگەنەفەسییەکی توند بووە، کە نیشانەی هەستیاریی زۆری جەستەی بووە بەرامبەر بە ژەهری هەنگ.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو