ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە بۆ پەنجەرە: هێشتا پێکهێنانی حکومەتی عێراق گرفتی تێدایە

٨ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:٤٣ پاش نیوەڕۆ

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە بۆ پەنجەرە: هێشتا پێکهێنانی حکومەتی عێراق گرفتی تێدایە

پەنجەرە 

د.محەمەد حسام لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکانی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم ، لە لێدوانێکیدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت گەیشتوونەتە قۆناغێکی هەستیار و باس لە وردەکاریی شێواز و پێکهاتەی کابینەی داهاتوو دەکرێت. 

د. محەمەد حسام ئاماژەی بەوە کرد کە کێشەی سەرەکی لە ئێستادا لە نێوان دوو دیدگای جیاوازدایە؛ پێشنیازێک بۆ هێنانەکایەی چەند پۆستێکی نوێ لە حکومەتدا هەیە، بەڵام لە بەرانبەردا دیدگایەک هەیە کە بە توندی دژی ئەو هەنگاوەیە.

د. محەمەد حسام وتی: بەهۆی مەیلی زۆربەی لایەنە سیاسییەکان بۆ بەشداریکردن لە حکومەتدا، پەیڕەوکردنی "سیستەمی خاڵبەندی" بۆ دابەشکردنی پۆستەکان تووشی سەختییەکی زۆر بووەتەوە.

وتیشی. نزیکبوونەوەی وەرزی حەج و گەشتکردنی چاوەڕوانکراوی زیاتر لە ١٦٥ پەرلەمانتار بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، مەترسیی دروستکردووە بۆ سەر ڕێژەی یاسایی (نصاب)ی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە وادە دەستوورییەکان بەرەو تەواوبوون دەچن.

جەختیکردەوە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، کارنامەی حکومەت و نیوە زائید یەکی (٥٠+١) پێکهاتەی وەزاریی پێشکەش بکرێت، تاوەکو پێش کۆتاییهاتنی وادە یاساییەکان و بەر لە دەستپێکردنی گەشتی پەرلەمانتاران، حکومەتەکە تێپەڕێنرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو