کەسوکاری شێروان شێروانی: سێ ڕۆژە پەیوەندیی تەلەفۆنی لێ قەدەغە کراوە و هەوڵی تۆمەتبارکردنی دەدرێت
٨ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:٤٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەرزان شێروانی، برای ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراو شێروان شێروانی، لە لێدوانێکدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند؛ ماوەی سێ ڕۆژە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی براکەی بە خێزان و کەسوکارییەوە قەدەغە کراوە، لەکاتێکدا پێشتر ڕۆژانە چەند جارێک مافی پەیوەندیکردنی هەبووە.
بەرزان شێروانی ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵێک هەیە بۆ دروستکردنی کەیسێکی نوێ و تۆمەتبارکردنی براکەی و وتی: "هەوڵدراوە شێروان بەوە تۆمەتبار بکرێت کە گوایە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت، تەلەفۆنی هاوڕێکانی ناو زیندانی بەکارهێناوە، بەڵام هاوڕێکانی ئەو تۆمەتەیان ڕەتکردووەتەوە و پشتیوانییان لێکردووە."
سەبارەت بە ئامانجی پشت ئەم هەوڵانە، ناوبراو وتی: "ئەم تۆمەتە بۆ ئەوەیە وا پیشان بدرێت کە شێروان شێروانی (سلوکی باش نییە)، تاوەکو لەو مافە یاساییانە بێبەش بکرێت کە وەک زیندانییەک دەیگرێتەوە."